ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى ئێرانى ئه‌مشه‌و پێنج شه‌ممه 26/6/2020 رایانگه‌یاند: له ناوچه‌ى پارچین ى رۆژهه‌ڵاتى تارانى پایته‌ختى ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویدا تائێستا زیانه‌كانیش نه‌زاندراون
هه‌ردواى ته‌قینه‌وه‌كه گووته بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئێران به كه‌ناڵى ته‌له‌فیزیۆنى فه‌رمى حكومه‌تى ئێران رایگه‌یاندووه ته‌قینه‌وه‌كه له كۆگایه‌كى داكردنى غازى پیشه‌سازى روویداوه شوێنه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته نزیك ناوه‌ندێكى سه‌ربه وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئێران و په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى به‌رگریه‌وه نیه تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌ش كۆنترۆلى ئاگره‌كه‌یان كردووه.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه له لایه‌ن ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كان لێكۆلینه‌وه‌كان له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستى پێكردوه
له‌لایه‌كى دیكه‌وه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پارچه‌یه‌ك ڤیدیۆى ساتى ته‌قینه‌وه‌كه‌یان بڵاو كردۆته‌وه كه ئاگرێكى نارنجى دوكه‌ڵاویى ده‌ركه‌وتووه چالاكاوانانیش به ته‌قینه‌وه‌ى بۆمب باسى ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.