فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە ، لەکۆی 88 تووشبوو بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا ،کە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ تۆمارکراوە (57) کەسیان چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و گەڕانەوە ماڵەوە
ئاماژه بهوهش دهكات كه تەنها (31) تووشبوو لەئێستادا لە ژێر چاودێریدان.
راشیدهگهێنێت لەو ژمارەیەش چەند تووشبووەیەکیان تێدابوو ،کە تەمەنیان زۆربووە و سەرووی 80 ساڵییەوە بوون، لەنەخۆشییەکە چاکبوونەوە و بەتەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەیان بەجێهێشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.