Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 12:22

پارێزگای سنه.. بەندکراوێکی بەندیخانەی کامێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە
کوردستان TV
100%

 


دوای ئەوەی چەندین بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئورمیە، سەقز و سنە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، ئەمجارەیان بەندکراوێکی بەندیخانەی کامێران سەر بە پارێزگای سنە تووشی ئەو پەتایە بووە.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بەندکراوێکی ڕاگیراو لە بەندیخانەی کامێران بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە بە ناوی ڕوستەم قوربانی دوای ئەوەی تاقیکردنەوەی کۆرۆناکەی ئەرێنی و باری تەندروستی ناجێگیر بووە، بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.

hengaw.net

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.