لهراگهیاندراوێكدا ئهندازیار عهلی محهمهد بەڕێوەبەری وێستگەی کارەبای ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، بەختیار مەلا لێپرسراوی وێستگەی کارەبای چوارقوڕنە و هاوپیشەمان بەکۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
ناوبراو ماوەی چەندین رۆژه بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسەنتەری نەخۆشیە گواستراوەکانی رانیە لەژێر چاودێری دابووە و رەوشی تەندروستی ناجێگیر بووە، دوای رەوانەکردنی بۆ سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
ئەمەش دەبێتە چوارەم حاڵەتی مردن بەکۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی راپەڕین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.