له‌باره‌ى رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر كێشه‌ى نه‌وت و بودجه و مووچه و شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و دوا سه‌ردانى شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای عێراق به‌مه‌به‌ستى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه پێشه‌وا هه‌ورامانى وته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند بەغدا نیەتی نییە ڕێک بکەوێت لەگەڵ کورد و ناشیەوێت، ئەوەی ئەوان داوای دەکەن ئەوەیە کە لە دوای شانزەی ئۆکتۆبەر پێیان نەکرا بە شەڕ، ئێستا دەیانەوێت لەژێر ناوی دانوستان تەسلیمیان بکرێت، من چەند جارێک بیستوومە ئەوان وتوویانە "ئەمە ئیتیفاقی بەیتی شیعییەو کێشەی بەرمیل و ڕەقەمیان نییە".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند چارەسەر تەنها پرۆژە یاسای چاکسازییە کە جێبەجێبکرێت، پێش کۆرۆنا حکوومەت کەمێک خۆی تووندکردەوە داهاتی ناوخۆ گەیشتە سەرو دووسەد ملیار دینار، نرخی نەوتیش کەمێک بەرزبێتەوە لەوە زیاتر دەبێت کە عێراق لە دانووستانەکانی ئەم هەفتەیە پێشنیازی کردووە بۆ کورد.
گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه داوای من لە حکوومەت ئەوەیە کات بە ڕێگەی بەغدا نەکوژن، بندیوار‌و دوو مووچەو سێ مووچە نەهێڵن، هەرچی بەرپرسە کەدەیان و سەدان پاسەوانیان پێدراوە لێیان کەمبکرێتەوە بۆ ڕێژەیەکی مەعقول و واقیعی، هەموو مەرزەکان داهاتیان بۆ خەڵکبێت نەک بۆ شەخس و حزب، مووچەی پلە باڵا‌و خانەنشینیان کەمبکرێتەوە، ڕێگە بگیرێت لە وەرگرتنی سەرانە لە بازرگانە گەورەکان و دەربەدەرکردنیان بۆ ئەوەی سەرمایەی خۆیان لەکوردستان بخەنە کار‌و گەنجەکان کاریان دەست بکەوێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئەوانەی شەریکی حکوومەتن جدی و ڕاستگۆبن لە هاوکاری ئەم حکوومەتە بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆسەیەو لەبری دژایەتی بێ مانا‌و چاڵ هەڵکەندن هاوکاربن! ئەگەر خەڵک بۆیان گرنگەو چەواشەکارو پیلانگێڕنین.
له‌كۆتادا ناوبراو رایده‌گه‌ێنێت ، كه کشتوکاڵ و کەرتی گەشتیاری دەکرێت ئەو دوو ڕێگەیە بن کە بمانخەنە سەرپێی خۆمان کە ئەمەیان بەهۆی کۆرۆنا کەمێک کاتی دەوێت، ئەم بابەتە بە نووسین ئاسانە، بەڵام کاری جدی دەوێت و شەونخوونی دەوێت کە دڵنیام لەوەی ئەگەر بە کێشەی لابەلا حکوومەتەکەی سەرقاڵ نەکەن کاک مەسرور ئەو کەسە جدییەیەو پێی دەکرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.