له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، هێزێكی سه‌ربه دژه تیرۆر هه‌ڵیكوتایه سه‌ر یه‌كێك له باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی نزیك له ئێران و ١٣ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ركرد، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا هێزێكی میلیشیا چه‌ند سه‌ربازێكی سه‌ربه دژه تیرۆری ده‌ستگیركردووە.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان له عێراق ده‌ستكه‌وتوون، له به‌غدا هێزێكی سه‌ربه دژه‌تیرۆر هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربه حزبوڵلای عێراق له‌ژێر چه‌تری حه‌شدی شه‌عبی نزیك له ئێران كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت هێرشی مووشه‌كیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و، ١٣ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه.
شوناسی دەستگیرکراوەکان تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە بەڵام دەگوترێ چەند کەسێکیان فەرماندەی چەکداران بووبن.
له به‌رامبه‌ردا هێزێكی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر بینای دژه تیرۆر له ناوچه‌ی سه‌وز و سه‌ربازه‌كانی نێو بیناكه‌ی ده‌ستگیركردووه.
تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، بەڵام لە ناوچەی سەوز هێزێکی زۆر بڵاوەی پێکراوە.
سەرچاوەکانی خۆجێیی لە بەغدا باس لەوە دەکەن، هۆکاری ئەو گرژییە بۆ رێگرییەکانی حکوومەتی نوێی عێراق دێت دژ بە ئەو گرووپە چەکدارانەی کە مەترسی بۆ سەر ئەمریکا درووست دەکەن.
لە ماوەی رابردوودا چەندین جار بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی ئەمریکا لە بەغدا کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەندێک گرووپی ناو حەشدی شەعبی بە ئاشکرا بەرپرسیارێتی خۆیان لە هەڵدانی مووشەکەکان و بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا راگەیاندبوو.
سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی رایگەیاندووە کە رووبەڕووی ئەو هێزانە دەبێتەوە کە دەیانەوێ ئاسایشی عێراق تێکبدەن و لەم چوارچێوەیەدا گۆڕانگاری لە زۆر بابەتدا دەکرێت، کازمی بە ئاشکرا رایگەیاندووە کە لە گۆڕانکارییەکانیدا هەندێک گرووپ و لایەن زیان دەبینن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.