ئەمڕۆ 26 ى 6 ى 2020 له‌رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان كه‌ئه‌و رۆژه له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاری كراوه به‌و هۆیه‌شه‌وه بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر، بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ی ئاماری 6 مانگی رابردوو
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی كار‌و چالاكیه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه بڵاوكرایه‌وه به‌م شێوه‌یه:
586 تۆمەتبار دەستگیرکراون
292 تۆمەتبار سزا دراون
294 تۆمەتبار لە ژێر لێکۆڵینەوەن
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن كه 358 کیلۆگرام و 552 گرام ماددەی هۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە کە لە ماددەکانی هێرۆین، کریستاڵ، تلیاک و حەشیش و جامیکا پێکهاتوون.
له‌گه‌ڵ 952 حەبی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه دەستبەسەر دوو ملیۆن 650 هەزار دینار،63 هەزار دۆلار و 100 هەزار یۆرۆی ساختەگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.