Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 10:30

سەرۆکوەزیرانی بولگاریا لەبەر نەبەستنی دەمامک 174 دۆلار سزادرا

تاوەکو ئێستا 4114 کەس لە بولگاریا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی بولگاریا، بۆیکۆ بۆریسۆڤ لەبەر نەبەستنی دەمامک لە کاتی چوونی بۆ کڵێسا، 174 دۆلار سزای دارایی دراوە.

وەزارەتی تەندروستیی بولگاریا، ڕایگەیاندبوو کە سەرۆکوەزیران بۆیکۆ بۆریسۆڤ بە بڕی 300 لێڤا (174) دۆلاری ئەمریکی سزا دەدرێت، ئەوەش بەهۆی سەرپێچیکردنی فەرمانی بەستنی دەمامک، لە کاتی سەردانیکردنیدا بۆ کڵێسا لە ڕۆژی سێشەممە.

بەپێی ڕۆیتەرز، وەزیری تەندروستیی بولگاریا کیریڵ ئانانیێڤ، ڕۆژی دووشەممە فەرمانیدا کە جارێکی دیکە دەمامک لە تەواوی شوێنە گشتییەکانی وڵاتەکەدا ببەسترێت، ئەوش لەبەرئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو ژمارەی تووشبوون بە پەتای کۆڤید-19 لە بولگاریا و وڵاتانی ناوچەی باڵکان ڕووی لە هەڵکشان کرد.

وەزیری تەندروستیی بولگاریا لە ئیمەلێکدا بۆ "ڕۆیتەرز" نووسیویەتی، "تەواوی ئەو کەسانەی دیکەش سزا دەدەین کە لە کاتی سەردانیکردنی سەرۆکوەزیران بۆ کڵێسایەک لە ناوچەی ڕیلا، دەمامکیان نەبەستبوو." لە درێژەیدا نووسیویەتی، "تەواوی پیاوانی ئایینی، ڕۆژنامەوان و ئەو وێنەگرانەش کە هاوەڵیی سەرۆکوەزیرانیان کردبوو بۆ نێو کڵێساکە و دەمامکیان نەبەستبوو."

بەپێی ئاماری ماڵپەڕی "worldometers"، تاوەکو ئێستا 4114 کەس لە بولگاریا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، لەو ژمارەیەش 208 کەسیان مردوون و 2217 کەسیشیان چاکبوونە.

ژێده‌ر / ئێستا 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.