Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 10:24

عێراق ... یاسای قەرزی ناوخۆی و دەرەکی پەسەند کرا بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی

راگه‌یاندراوێك بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌  راگه‌یاندنى  سه‌رۆكایه‌تى كۆماری عێراق بڵاوی كرده‌وه‌   د. بەرهەم ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق  یاسای قەرزی ناوخۆی و دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی کورتھێنانی دارایی بۆ ئەمساڵ ٢٠٢٠ پەسەند كرد.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ سەرۆك كۆمار لەمیانی واژووکردنی یاساكەدا جەختی لەوەی کردەوە کە مەبەست لەپەسەندكردنی یاساكە بۆ دەربازبوونە لە قەیرانی دارایی كە لە ئێستادا وڵات پێداتێپەر دەبێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ھەروەھا بۆ پاڵپشتیکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و خەرجییە پێویستەكانی حكومەتە، ھاوکات دووپاتیکردەوە لە پێویستی کەمکردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت لەم قۆناغەی ئێستادا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆك كۆمار، دوای ئەوەی دێت کە ئەنجومەنی نوێنەران یاساکەی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی كۆمار کرد، پاش ئەوەی رۆژی چوارشەممە دەنگی لەسەر درا.

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.