له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه دوای كۆكردنه‌وه و زانیاری له‌لایه‌ن تیمه‌كانمان له‌سه‌ر كه‌سێك كه‌تۆمه‌تبار بوو به‌به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان توانرا كه‌سه‌كه ده‌ستگیر بكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا بڕێك ماددەی هۆشبەر و هەروەها كۆمەڵێك كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكانیشی لابوو.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، بەند كرا و رووبەڕووی یاسا كرایەوە
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.