Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 10:27

سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق: ئەگەر رێگری لە کارەکانی حکوومەت بکرێت دەستبەرداری ئەرکەکەم دەبم

کازمی: گەندەڵییەکانی وڵات لە تیرۆر مەترسیدارترن
کوردستان TV
100%

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی دەوڵەت دەکات و لە ئەگەری دروستکردنی بەربەست لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە، ئەوا دەستلەکاردەکێشێتەوە.

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی دەوڵەت دەکات و لە ئەگەری دروستکردنی بەربەست لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە، ئەوا دەستبەرداری ئەرکەکەی دەبێت.

مستەفا کازمی لە دیدارێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکار لە شاری بەغدای پایتەخت رایگەیاند "بەم نزیکانە گۆڕانکاری لە بەشێکی پۆستە ئیدارییەکانی دەوڵەت دەکەین. لەوانەیە رووبەڕووی رەخنە ببینەوە لەمباریەوە. ئەمەش ئەو لایەنانە دەیکەن کە بەھۆی ئەم گۆڕانکاریانەوە زیان بە بەرژەوەندییەکانیان دەگەیەنرێت. (پارتە سیاسییەکان) ئەگەر رێگە بە کارەکانمان نەدرێت، ئەوا ھیچ شتێک نییە لەدەستی بدەین. بەدەستی پاکی خۆمان جێدەھێڵین (دەستلەکاردەکێشینەوە).

کازمی جەختیشی لەوە کردەوە گەندەڵییەکانی وڵات لە تیرۆر مەترسیدارترن و ئاماژەی بەوەشدا بە دوای ئەو کەسانەوە دەبن کە گەندەڵی ئەنجام دەدەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.