Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:22

زێڕ ڕوو لە هەڵکشانی زیاتر دەکات

فرۆشی ئەو کانزایە زۆر زیادیکردووە
نرخی زێڕ
کوردستان TV
#8
100%

پێچەوانەی کانزاکانی دیکە نرخی زێڕ ڕووەو هەڵکشان  دەڕوات سەرباری ئەوەی کڕیاری تاک بۆ زێڕ کەمبووەتەوە بەڵام خواستی زۆری سەرمایەداران بەهای ئەو کانزایەی زۆر بەرزکردووەتەوە.

بەبەراورد بە دوومانگی ڕابردوو نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ نزیکەی 200 دۆلار بەرزبووەتەوە هەر مسقاڵێک زێڕیش زیاتر لە 30 دۆلار بەرزبووەتەوە.

لە سەرەتای مانگی نیسان نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1590 دۆلار دەفرۆشرا و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار  21 بە 279 هەزار دینار دەفرۆشرا.

لەسەرەتای مانگی حوزەیران نرخەکان زۆر پێچەوانەبوونەوە بەجۆرێک ئۆنسەی زێڕ بۆ 1777 دۆلار و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بۆ 310 هەزار دینار هەڵکشان.

شارەزایانی بازاڕەکانی دراو و کانزاکان پێیان وایە نرخی کانزا زەردەکە ڕووەو هەڵکشانی زیاتر دەڕوات ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی بەهای نەوت و هاتنی گەڕی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بەهۆیەوە سەرمایەداران سەرمایەکانیان لە بانکەکان دەردەهێنن و زێڕ دەکڕن.

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.