رۆژى جیهانیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى خراپ به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانیكردنى نایاسایى به‌و ماددانه.
كۆمه‌ڵه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌پێى بڕیارى ژماره (42/112)ى 7ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 1987، بڕیارى دا رۆژى 26ى حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى خراپ به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانیكردنى نایاسایى به‌و ماددانه ته‌رخان كرد به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى هاوكارى و كاركردن بۆ هێنانه‌دى ئامانجى هێنانه‌كایه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى والا (خاڵى) له به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان، چونكه یٔالوده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان یه‌كێكه له گرفته ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تییه مه‌ترسیداره‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستى ده‌روونى و جه‌سته‌یى مرۆڤ و كاریگه‌ریى وێرانكه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر داهاتى تاكه كه‌س و ئابوورى وڵاتان.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى به‌رنامه‌ى جیهانیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ركان كه‌سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، زیاتر له 230 ملیۆن كه‌س له جیهاندا مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كار ده‌هێنن.
ئامانج له ته‌رخانكردنى ئه‌م رۆژه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى وشیارى كۆمه‌ڵایه‌تییه له مه‌ترسییه‌كانى مادده هۆشبه‌ره‌كان و كاریگه‌رییه خراپه‌كانیه‌تى بۆسه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ و خێزان و كۆمه‌ڵگه.
ژێده‌ر/Kurdistan CT
ئه‌مرۆ رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى خراپ به‌کارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌کانه
رۆژی به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى وشیارى كۆمه‌ڵایه‌تییه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.