له شارى خورماتوو به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئه‌مرۆ هه‌ینى شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى خورماتوو چه‌ند بڕیارێكى دیكه‌ى ده‌ركرد كه سه‌ره‌كیترینیان له ئه‌مڕۆ هه‌ینیه‌وه بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ له شارى خورماتوو قه‌ده‌خه‌ى هاتوچۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هاوكات سه‌رجه‌م بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانیش داده‌خرێن".
شانه‌ى قه‌یرانه‌كان رایگه‌یاند" له ماوه‌ى ئه‌و 10 رۆژه‌دا ده‌وامى فه‌رمانگه حكوومییه‌كانیش ڕاده‌گیرێت، جگه له نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌و بڕیارانه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه رێژه‌ى تووشبووانى كۆرۆنا له شاره‌كه زیادى كردووه.
له‌و ماوه‌یه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا، ده‌رمانخانه‌كان كراوه ده‌بن له كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو كاتژمێر 10ی شه‌و.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.