Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 08:23

پژاک گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونى چه‌ند گەریلایەکى له‌ کونه‌ماسی پشتراستکرده‌وه‌

له‌م باره‌وه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دواى بۆردومانه‌كه‌ى سه‌یرانگه‌ى كونه‌ماسی له‌ سلێمانى، پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (په‌ژاک) و كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" هه‌ریه‌كه‌ راگەیێنراوێکیان لەبارەی هێرشەکە بڵاوکردەوە و رایانگه‌یاند، كه له‌م هێرشه‌دا گەریلایەک گیانى له‌ ده‌ستداوه‌  و سێ گەریلای دیکەش لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیادا برینداربوون.

پژاک ئاشكراى ده‌كات كه‌ لە سەیرانگەی کونەماسی ژماره‌یه‌ك لە گەریلاکانیان له‌ کاتی گەڕانەوە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان، لەناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا کراونەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی جەنگیی تورکیا و به‌وهۆیه‌وه‌ گه‌ریلایه‌ك طيانى لة دةستداوة و سێى تریش بریندار بوون.

دةربارةى بؤردومانكردنةكة ، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردؤتةوه‌وه‌ ، له‌باره‌ی به‌ئامانجكردنی خه‌ڵكی سڤیل له‌میانی هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌ و تێیدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ تاكه‌ ئامانجی سوپای توركیا ته‌نیا تیرۆره‌ و رایده‌گه‌ینێت كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیاندا به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك زیانیان به‌ خه‌ڵكی سڤیل نه‌گه‌یاندووه .

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" راگه‌یندراوێكى بلاوكرده‌وه‌و پشت راستى كرده‌وه‌ كه‌ له‌و هێرشه‌ى فرۆكه‌كانى توركیادا، چه‌ند گەریلایەکیان بونه‌ته‌ قوربانى و ئاماژه‌‌ به‌وه‌ش ده‌دات كه‌، هێرش و گوشارەكانی توركیا ناتوانن یەكێتی و پەكەكە بكەن بە گژ یەكتردا.

كۆما جڤاكێن كوردستان ئەوەشی خستوەتەروو، دەزانین كە دۆستایەتی و برایەتی پەكەكە بۆ یەكێتیش گرنگە، بۆیه‌ هێرش و گوشارەكانی توركیا ناتوانن یەكێتی و پەكەكە بكەن بە گژ یەكتردا.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا، كەجەكە ئەوە دەخاتەڕوو، كە لێدوانەكەی مەولود چاوئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا دەربارەی سلێمانی، پەیوەندی بە هێرشی بەرفراوان و پلان و ئامانجانی ئەوانەوە هەیە و پێمانوایە كە گەلی كورد و هێزە سیاسییەكان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە یەكگرتوو دەبن و ئەو گەمەیە پۆچەڵ دەكەنەوە. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.