دوای ده‌ستگیر كردنی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ئه‌و كه‌تیبه‌یه، حزبوڵڵای عێراق هه‌ره‌شه له مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆكی وه‌زیرانی تازه‌ی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئاسایشی حزبوڵڵای عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆكی وه‌زیرانی تازه‌ی عێراقی تۆمه‌تبار كردووه‌و به‌بێ سوودی داناوه‌وهه‌روه‌ها به‌تیوه‌گلان له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ،فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراقی تۆمه‌تباری كردووه‌و هاوكاتیش به سیخوریكردن بۆ ئه‌مریكییه‌كان ناوی بردووه.
لێدوانه‌كه‌ی ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری دوای ئه‌وه‌یه كه شه‌وی رابردوو، له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، هێزێكی سه‌ربه دژه تیرۆر هه‌ڵیكوتایه سه‌ر باره‌گایه‌كی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق كه به نزیك له ئێران هه‌ژمار ده‌كرێن و ١٣ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ركرد، كه سیانیان سه‌ركرده‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.