ئەمڕۆ هەینی لە سنووری پارێزگای سلێمانی 12 تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا.
شێخ عەبدوڵڵا سەنگاوی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند ئەمڕۆ 12 کەس لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، کە بچووکترینیان ئافرەتێکی تەمەن 41 ساڵ بوو.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە لە دوێنێوە ژمارەی قوربانیانی پارێزگای سلێمانی تا ئەم ساتە گەیشتووەتە 12 هاووڵاتی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە. تکاشی لە هاووڵاتییان كردووە ئاگایان لە ئازیزانیان بێت و خۆپارێزی ئەوان بۆ پاراستنی گیانی خۆیانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.