حازم گوران به‌رپرسى تیمى ژێرئاوى خه‌بات به كوردستان تیڤی راگه‌یاند" دواى ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى هاولاتیییه‌كه‌وه ئاگادار كراینه‌وه به هه‌بوونى ته‌رمێك له لێوارى رووبار‌ى زێى گه‌وره، ده‌ستبه‌جێ ئێمه گه‌یشتینه شوێنى رووداوه‌كه‌و ته‌رمه‌كه‌مان راده‌ستى پۆلیسى خه‌بات كرد، بۆ ئه‌وه‌ى به مه‌به‌ستى لێكۆلینه‌وه ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى بكرێت له شارى هه‌ولێر .
هه‌روه‌ها به‌رپرسى تیمى ژێر ئاوى خه‌بات وتیشى" هاولاتییه خنكاوه‌كه هیچ به‌لگه‌و ناسنامه‌یه‌كى پێ نه‌بووه، تاكو بناسرێته‌وه كه خه‌لكى كوێییه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له ماوه‌ى ئه‌مسالدا 12 هاولاتى له رووبار‌ى زێى گه‌وره خنكاون و له لایه‌ن تیمه‌كه‌یانه‌وه ته‌رمه‌كان ده‌رهێنراون و ڕه‌وانه‌ى پزیشكى داد له شارى هه‌ولێر كراون.
سالار ناميق_ په‌یامنێرى كوردستان تیڤی له قه‌زاى خه‌بات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.