Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 08:25

لە هێرشێکی هاوپەیمانان 8 تیرۆریستی داعش کوژران

14 مۆڵگەی تیرۆریستان بۆردومان كران
لە هێرشێكی هاوپەیمانان 8 تیرۆریستی داعش كوژران
کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ بڵاویكردەوە كە 8 تیرۆریستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ئاكامی بۆردومانی هێرشە ئاسمانیەكانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە پارێزگای سەلاحەدین كوژران .

 

بەپێی راگەیەندراوەكە فرۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زنجیرەیەك گورزی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجێكی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش وەشاند لە زنجیرە چیای خانۆكە لە چوارچیوەی پرۆسەكانی ناوچەی سەلاحەدین . دوای بۆردومانەكە هێزە عێراقییەكان چوونەتە شوێنی بۆردومانەكە و دەركەوتووە كە گورزە ئاسمانییەكە 8 كوژراوی تیرۆریستانی جێهێشتووە و ئامانجی گورزەكەیان پێكاوە 14 مۆلگەی تیرۆریستانیش بەتەواوی لەناو براون 

 

سوهێل تاهیر ... كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.