حكومه‌تی ئورده‌ن ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاندووه كه ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نێو نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌میر حه‌مزه له ناوه‌ڕاستی عه‌مان-ی پایته‌خت كه‌ره‌نتین كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه راگه‌یاندنه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه كه خه‌میس مه‌حلاوی ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ،تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌و ئێواره‌ی دوێنێ پێنج شه‌ممه داوای كردووه بگواسترێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌میر حه‌مزه و له‌به‌شی كه‌ره‌نتین داندراوه.
هه‌ر به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ،بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌كه، رێوشوێنی توندیان له باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه گرتۆته‌به‌ر.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / rt+ خبرنی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.