Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 08:20

هیندستان : تووشیبووانی کۆرۆنا خۆی لە نیو ملیۆن نزیک کردەوە

تا ئێستا لەو وڵاتە 15301 كەس گیانیان لە دەستداوە
هیندستان .... تووشیبووانی كۆرۆنا خۆی لە نیو ملیۆن نزیك كردەوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ لە وڵاتی هیندستان ژمارەی ئەوانەی تۆماركراون بە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە نزیكەی نیو ملیۆن كەس ، هەر ئەمڕۆ 17296 كەس تووش هاتوون .

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هیندستان ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە 490401 كەس و لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 407 كەس گیانیان لە دەستداوە . بڕیاربوو هێلی شەمەندەفەر لە 30ی ئەم مانگە بكرێتەوە بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بەڵام بەهۆی تەشەنەكردنی ئەو پەتایە بۆ 12ی ئابی داهاتوو دواخرا .

حكومەتی هیندستان لە كۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵ بڕیاری راگرتنی هاتوچۆی هێلی شەمەندەفەری دا لە نێوان شارەكانی ئەو وڵاتە .

 

سوهیل تاهیر ...... كوردستان تیڤی

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.