Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:27

لە تورکیا ئەمرۆ 19 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

دووبارە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا رووی لە بەرزبوونەوە کرد
19 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
کوردستان TV
100%

وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 51000  و 198 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون و   1396 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 19 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ، وەزیری تەندروستیی تورکیا فەخرەددین کۆجا خستوویەتیە ڕوو، ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە پێنج هەزار و 65 کەس، ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسەکە بۆ 194 هەزار و 511 کەس بەرزبووەوە کە 963 لەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕدان.

هەر لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 492 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و بەگشتی تاوەکو ئێستا 167 هەزار و 198 تووشبوو لە باکووری کوردستان و تورکیا چاکبوونەتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا  حکومەتی تورکیا هەنگاوی بەرەو ئاساییبوونەوە نا، دووبارە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا رووی لە بەرزبوونەوە کرد، ئەمەش بووە هۆی دواکەوتنی کاتی ئاساییبوونەوە لەو وڵاتەدا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.