به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی دۆمینیك راپ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجامداوه و پیرۆزبایی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی لێكردوه.
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ دۆمینیك راپ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا باسیان له سه‌ركه‌وتنی قۆناغی یه‌كه‌می گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا كرد.
فوئاد حوسێن جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان عێراق و به‌ریتانیا كردوه‌ته‌وه و داوایكردوه، هاوكاریه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت، به‌گرنگیشه‌وه باسی هه‌ڵوێستی به‌ریتانیای له شه‌ڕی دژ به رێكخراوی داعش كردوه و داوایكردوه، هاوكاری ئابووری عێراق بكه‌ن بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه داراییه‌ی تێیكه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.