به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌جه‌ف ئه‌مڕۆ شه‌ممه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته راگه‌یاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكیدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه،ده‌ڵێت: شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی نه‌جه‌ف بڕیاریداوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی سه‌رتاسه‌ری بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له‌سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كان بسه‌پێندرێت.
هه‌روه‌ها عه‌مید فائق فه‌ته‌لاوی،به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌جه‌ف داوای له هاووڵاتیان كردووه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان بن ،بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان خانه‌واده‌كانیان له مه‌ترسی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.