بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو کەسانەی بە تووندی تووشی ڤایرۆسەکە دەبن، رەنگە نەخۆشییەکە زیان بە مێشکیان بگەیەنێت و تووشی جەڵتە، هەوکردن، دەروون شێواوی و لەبیرچوونە ببن.
سارا پێت، پرۆفیسۆر لە کۆلێژی لەندەن کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە دەڵێت، ئەمە دەرکەوتنێکی گرنگە لەو کەسانەی دەکەونە نەخۆشخانە و بە تووندی تووشی ڤایرۆسەکە دەبن، وامان لێ دەکات بە تەواوی ڤایرۆسەکە بناسین.
توێژینەوەکە لەسەر 125 کەس کراوە لەماوەی 24 رۆژدا و تیایدا زیانەکانی کۆرۆنا لەسەر مێشک ئاشکرا کراوە.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، زۆرترین حاڵەت جەڵتەی هەبووە، زیاد لە 60 کەس تووشی جەڵتەی مێشک بوون، 39 کەسیشیان دووچاری دۆخێکی دەروونی و شێوان بوونەتەوە، نۆ کەسیان دووچاری تێکچوونی کارکردنی مێشک بوونەتەوە و حەوت کەسی دیکەشیان دووچاری هەوکردنی مێشک بوونەتەوە.
توێژەران دەڵێن، ئاشکرا کردنی ئەو زانیاریانە گرنگن، چونکە دەبێت ئیدی بیر لە چارەسەر بکەینەوە.
ئەمەش ئەوە دەردەخات، رەنگە هەندێکجار تووشبوون بە جەڵتە بەهۆی کۆرۆناوە بێت، نەک ئەوەی کەسێک کۆرنای هەبێت، بەڵام بە جەڵتە مردبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.