سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پێنج تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا پاش خه‌واندن و مانه‌وه‌یان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد، گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه هه‌ر پێنج كه‌سه‌كه كه گیانیان له‌ده‌ستداوه له ڕه‌گه‌زی نێرن و دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.