قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، هۆشداری دایه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه خۆی له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌دوور بگرێت.
خه‌زعه‌لی له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌هد-ی عێراقی گووتی: ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق، به فه‌رمانی مسته‌فا كازمی، پشێوییه‌كی مه‌ترسیداره.
گوتیشی: ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی به‌فه‌رمانی دادوه‌ر نه‌بووه، به‌ڵكو به‌فه‌رمانی راسته‌وخۆی مسته‌فا كازمی بووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: به‌ر له‌كازمی هیچ به‌رپرسێكی پێشووی عێراق، بوێری ئه‌وه نه‌بووه ،گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بكاته ئامانج.
هه‌روه‌ها خه‌زعه‌لی ئامۆژگاری مسته‌فا كازمی ده‌كات و ده‌ڵێت: دوایین ئامۆژگاری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م كه‌وا باشتره خۆی له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌دوور بگرێت،به‌گوته‌ی خه‌زعه‌لی ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌كه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.