وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریارێكی له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی چاودێری به‌خێوكه‌ر ده‌ركرد و به پێی بڕیاره‌كه‌ش ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مۆڵه‌تی چاودێری به‌خێوكه‌ریان هه‌یه و ووچانه‌كانیان ته‌واو ده‌ێت، ووچانه‌كانیان بۆ ماوه‌ی 6 مانگ بۆ درێژ ده‌كرێته‌وه به‌بێ داواكردنی ڕاپۆرتی پزیشكی.
وه‌زاره‌تی دارایی له گشتاندنێكیدا كه له به‌رواری 22ی6ى2020 بۆ گشت وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت ده‌ریكردووه ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی ڕه‌چاوكردنی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن، مۆڵه‌تی چاودی به‌خێوكه‌ری كه‌مئه‌ندام به بێ ڕاپۆرتی پزیشكی بۆ 6 مانگ درێژ ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.