عه‌مید دلێر نه‌جار، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوای 11 كاتژمێر كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن له گه‌ڕه‌كی پێنجی حه‌سارۆكان له شاری هه‌ولێر دەستگیر كرا.
ڕاشیگه‌یاند: پاش یٔەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لای پۆلیس تۆمار كرد كە دزی لێ كراوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد و توانییان دوای (11 كاتژمێر) لە ئەنجامدانی تاوانەكە، كەسێك بە ناوی (ر.م.و) بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر بكەن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بەوەدا كە لە گەڕەكی 5ی حەسارۆك هەشت دزیی تری ئەنجام داوە، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و ئێستاش بەپێی ماددەی (444) لە یاسای سزادان، بەند كراوە و دراوەتە دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.