رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو دادوه‌ری شاری نیویۆرك داواكه‌ی برا گه‌وره‌ی تره‌مپی ره‌تكردوه كه داوای كردبوو ،رێگری له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رتووكه‌ی ماری تره‌مپ-ی كچه‌كه‌ی بكات كه تیایدا په‌رده له‌سه‌ر نهێنییه‌كانی خانه‌واده‌كه‌ی لاده‌بات.
به‌گوێری هه‌واڵێكی پێگه‌ی سی ئێن بی سی، رۆبه‌رت تره‌مپ، برای دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا داوای له دادگای كوێنز كاونتی له‌شاری نیویۆرك كردووه كه رێگری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌رتووكه به‌و ناونیشانه بكه‌ن( زۆر هه‌یه و قه‌ت ته‌واو نابێت: چۆن خانه‌واده‌كه‌م مه‌ترسیدارترین پیاوی له جیهان دروست كرد) كه تیایدا ماری ، تره‌مپی به‌مه‌ترسیدارترین پیاو ناو بردووه‌و تیشك ده‌خاته‌سه‌ر مێژووی دروست بوونی خانه‌واده‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.