Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 04:21

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌

په‌رله‌مانتاران بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێن
کوردستان TV
100%

له‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوا له‌ په‌رله‌مانتاران ده‌كات كه‌ ‌كاتژمێر 1ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژى دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/6/29 له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان ئاماده‌بن به‌ مه‌به‌ستی دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.

ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه‌

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 1ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژى دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/6/29، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
پشتبه‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له‌ كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌رۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/6/29، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا
د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.