سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاشكرایكرد كه 157تووشبووی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌پارێزگای زیقار تۆماركراون.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ میدیای عێراق گوتی: دوای ده‌ركه‌وتنی پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كان ئه‌مڕۆ 157 تووشبووی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌پارێزگای زیقار تۆماركراون.
هه‌روه‌ها گوتیشی: تووشبووه‌كان به‌ره‌و شوێنی كه‌ره‌نتین كردن گواستراونه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆش 85 حاڵه‌تی دیكه‌ی چاكبوونه‌وه هه‌بووه‌و 19 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانیش تۆماركراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.