ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە ڕێبەرایەتی شەڕی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات دەڵێت: پێویستی بە 31 ملیارو 300 ملیۆن دۆلار هەیە لە ماوەی 12 مانگی داهاتوودا بۆ پێشخستنی تاقیکردنەوەکان و چارەسەری و بەرهەمهێنانی ڤاکسین.
ههروهها ڕێکخراوەکە دەڵێت : 3 ملیار و 4 سەد ملیۆن دۆلار هەتا ئێستا کۆکراوەتەوە و هێشتا 27 ملیارو 9 سەد ملیۆن دۆلار ماوە کە 13 ملیار و 7 سەد ملیۆنی ئەو بڕە پارەیە دەستبەجێ پێویستە.
داواکارییەکەی WHO لە کاتێکدایە هەوڵ دەدات 500 ملیۆن تاقیکردنەوە و 245 ملیۆن کۆرسی چارەسەرکردن هەتا ناوەڕاستی ساڵی 2021 بگەیەنێت بە وڵاتانی هەژار و مامناوندی.
ژێدهر/ دهنگی ئهمریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.