Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 04:24

وەزیری شارەوانی: ھەر کەسێک فەرمانی وەرگرتنی زەویى هەبێ، پێ دەدرێت

ساسان عەونى: ھەر كاتێك بڕیار بدرێت بۆ دابەشكردنی زەوی، شارەوانی جێبەجێی دەكات
کوردستان TV
100%

 سێ ساڵ پێش ئێستا، لە رێگەی فۆڕمێكەوە ناوی كرێنشینان و ئەوانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی، تۆمار كراوە و وەزیری شارەوانییش دەڵێ، دابەشكردنی زەوی پەیوەستە بە سیاسەتی گشتیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە و ھەر كاتێك بڕیار بدرێت بۆ دابەشكردنی زەوی، شارەوانی جێبەجێی دەكات.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ھەر كەسێك لە ھاووڵاتی و فەرمانبەر پێشتر فەرمانی وەرگرتنی زەویی ھەبێت، بێگومان مافی نافەوتێت و زەویی پێ دەدرێت، بە تایبەتی ھەر خانەوادەیەكی سەربەرزی شەھیدان فەرمانی ھەبووبێت، زەویی پێ دراوە".

وەزیری شارەوانی جەختی كردەوە: "تەنیا لە حاڵەتێك نەبێت لە ھەندێ شار و شارۆچكە زەوی ئیفرازكراو نەبێت دواكەوتبێت پێدانی زەوی، بەڵام لە سەنتەری شارە گەورەكان ھەموو خێزانێكی شەھید سوودمەند بووە لە وەرگرتنی زەوی بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران".

لەبارەی دابەشكردنی زەوی بۆ كرێنشینان و فەرمانبەران، ساسان عەونی گوتی: "دابەشكردنی زەوی لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە وەك شارەوانی، بەڵكو پەیوەستە بە سیاسەتی گشتیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەر كاتێك بڕیار بدرێت لەلایەن حكوومەتەوە، وەزارەتی شارەوانی ئامادەیە بۆ جێبەجێكردن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.