به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی توندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 22 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێردا رایده‌گه‌ێنێت، به هاووڵاتیانی شاری هەولێر رادەگەیەنین، (۲۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، پشکنینی تایبەتی یەکن لەدوای یەک بۆ ئه‌و 22 تووشبووه كراوه و ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ ده‌رچوون و بەتەواوی چاکبوونەته‌وە، بۆیه دوای ته‌واو جێگیربوونه‌وه‌ی باری تەندروستییان، بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێـت تا ئێستا كۆی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته 789 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.