دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کرد بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کۆرۆنا و هەنگاوەکانی رووبەرووبونەوەی ئەو پەتایە.
لەو کۆبونەوەیەدا تاوتوێی هەنگاوەکانی دژی کۆرۆنا و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی کراوە و رێنمایی دراوەتە وەزارەتی تەندروستی لەبارەی میکانیزمی وەرگرتنی نەخۆش و پرۆسەکانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپێناوی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان. دواش لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگە کراوە بانگهێشتی تەواوی قوتابيانى قۆناغەکانی پێنج و شەشی کۆلێژی پزیشکی بکەن کە خۆبەخشانە یارمەتی ستافی نەخۆشخانەکان بدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.