وڵاتانی جیهان لە نێوان هەوڵی حوڵانەوەی رەورەوی ئابووری وڵاتەكانیانن لە گەڵ كردنەوەی سنوورەكانیان و ئاسایی كردنەوەی ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان ، لەلایەكی دیكەوە مەترسییان هەیە لە سەرهەڵدانی شەپۆلێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە ا ئێستا دیار نیە كە چەند بەهێزو چەند كاریگەرە .
وڵاتانی جیهان لە هەوڵی بەردەوام دان زیان و زەرەری كۆرۆنا كە دووچاری ئابووری وڵاتەكانیان بووە قەرەبوو بكەنەوە لە رێگەی كردنەوەی سنوورەكان و جوڵاندنی رەورەوەی ئابووری .
زۆر لە وڵاتانی جیهان دووچاری شكستی ئابووری گەورە بوونەتەوە و داوای قەرز لە وڵاتانی دیكە دەكەن بۆ ئەوەی ئابووری وڵاتەكانیان رزگار بكەن لە داڕمان .
كریستالینا جۆر جیفا بەرێوەبەری سندوقی بانكی نێودەوڵەتی ، رایگەیاندووە كە زۆربەی حكومەتەكان قەرزیان وەرگرتووە و قەرزەكان گەیشتوونەتە 10 ترلیۆن دۆلار
رێكخراوی تەندروستی جیهانی لای خۆیەوە نیگەرانە بەوەی رێژەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەوروپا جارێكی تر بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت . بەپێی ئامارەكان لە 30 وڵات لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو ژمارەی تووشبووان زۆر بەرز بۆتەوە .
سوهێل تاهیر ....... كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.