ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 32 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ى بارسێلۆنا و سێڵتا ڤیگۆ رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
یانه‌ى بارسێلۆنا له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆی بووه میوانى سێڵتا ڤیگۆ یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامی یه‌كسان بوون به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات و بارسَلۆنا به‌جیاوازی خاڵێك له‌ئێستای ریزبه‌ندی خوله‌كه‌كه‌دا له‌پێش یانه‌ى ریال مه‌دریده‌وه‌یه
دوو گۆله‌كه‌ى یانه‌ى بارسێلۆنا له‌لایه‌ن یاریزان سوارێزه‌وه تۆماركرا و گۆله‌كانى سێڵتاڤیگۆش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان سمۆلۆڤ و ئاسپاس تۆماركران
به‌م یه‌كسان بوونه‌ش بارسێلۆنا به69 خاڵ له‌پله‌ى یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دێـت به‌شێوه‌یه‌كى كاتى پێشه‌نگی ریزبه‌ندی له‌ریال مه‌درید وه‌رگرت و سبه‌ى یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 11 ى شه‌و ریال مه‌درید رووبه‌رووی ئیسپانیۆل ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.