Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:16

ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 10 ملیۆن که‌سی تێپەڕاند

لە سەرتاسەری جیھان
کوردستان TV
100%

 

ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە سەرتاسەری جیھان، 10  ملیۆنی تێپەڕاند.

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی Worldometer کە زانیاری لەسەر ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیھان بڵاودەکاتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیھان گەیشتە 10 ملیۆن و 51 کەس.

لە ئەمریکا کە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدانی تێدا تۆمارکراوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون لەو وڵاتە گەیشتە دوو ملیۆن و577 ھەزار و 368 کەس.

لە دوای ئەمریکا، ریزبەندی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین حاڵەتی تێدا تۆمار کراوە بەم شێوەیەیە: بەڕازیل یەک ملیۆن و 284 ھەزار و 214 رووسیا 627 ھەزار و646، ھیندستان 529 ھەزار و 331، بەریتانیا، 310 ھەزار و 250، ئیسپانیا 295 ھەزار و 549، پێرو 272 ھەزار و 364، شیلی 267 ھەزار و 766، ئیتاڵیا 240 ھەزار و 136، ئێران 220 ھەزار و 180، مەکسیک 208 ھەزار و 392.

لەلایەکی دیکەش ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە تورکیا گەیشتە 195 ھەزار و 883 کەس.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.