Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:29

لە ئیمارات خاوەنکارانی بەریتانی بەھۆی لەدەستدانی کارەکانیان دەگەرێنەوە وڵاتەکەیان

بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارەکانیان لەدەستداوە
کوردستان TV
100%

 

خاوەنکار، کارگوزار، کارمەندانی کۆمپانیا و شوێنەکانی دیکەی بازرگانی بە رەگەز بەریتانی لە ئیمارات بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارەکانیان لەدەستداوە و ئێستاش ئەوەی لە ژێر دەستیانە دەیفرۆشن و دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

خاوەنکار، کارگوزار، کارمەندانی کۆمپانیا و شوێنەکانی دیکەی بازرگانی بە رەگەز بەریتانی لە ئیمارات بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارەکانیان لەدەستداوە و ئێستاش ئەوەی لە ژێر دەستیانە دەیفرۆشن و دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی تەلەگراف، ئابووری ئیمارات بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و پێشبینی دەکرێ کە ئەگەر دووبارە دەست بە رێکخستنەوەی خۆشی بکات ئەوا پێویستی بە چەندین ساڵە تا دەکەوێتەوە سەر رێڕەوی خۆی.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیەی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ئەنجامدراوە، پێشبینی ئەوە دەکرێ نزیکەی ٩٠٠ ھەزار کەس لە ئیمارات کارەکانیان لەدەستبدەن لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە نۆ ملیۆن کەسە. ھاوکات ھەڵسەنگاندنی ئەوەشکراوە کە کۆچبەرە بەریتانیەکانی ئەو وڵاتە خراپترین کاریگەریان بکەوێتەسەر.

ئەو کەسانەی خاوەنی رەگەزنامەی وڵاتانی دیکەن و لە دوبەی دەژین، بەھۆی رێکارەکانی رێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کارەکانی خۆیان لەدەستداوە و بەم ھۆیەوە ئۆتۆمبێل و ھەموو ئەو شتانەی کە ھەیانە دەیانفرۆشن.

لە نێو ئەمانەش ئەو بەریتانیانە ھەن کە پێش کۆتاییھاتنی ماوەی ڤیزەکانیان ھەوڵدەدەن ماڵ و سامانەکانیان بفرۆشن و ئەو وڵاتە جێبھێڵن.

سێلین دیکسۆن کە بەرەگەز بەریتانییە و ماوەی ١١ ساڵە لە ئیمارات دەژی و کاری فرۆشتنی جلوبەرگ دەکات لە لێدوانێکیدا بۆ ئەو رۆژنامەیە رایگەیاند کە ئەو چەند ھەفتەیەک پێش ئێستا لە کارەکەی لەدەستداوە و ئێستاش بەو پارەیەی کە پێشتر کۆی کردووەتەوە ژیان بەسەردەبات.

ناوبراو راشیگەیاند کە چەند ھەفتەیەکی دیکە ماوەی ڤیزەکەی بەسەردەچێت و ئەگەر کارێکی نوێی بەدەست نەکەوێت ئەوا مۆڵەتی مانەوەی لەو وڵاتە نوێ ناکاتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.