یانه‌ى بایرن میونشن دواین یاریی خولی تۆپى پێى ئەڵمانی بە بردنەوەیەکی گەورە کۆتایی پێهێنا دوای ئه‌وه‌ى له‌دواین یاری گه‌ڕی خوله‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌سه‌ر یانه‌ى ۆڵفسبۆرگ تۆمار بكات
له‌گه‌ڕی 34 ى خولی تۆپى پێى ئه‌لمانیا بایرن میونشن توانى به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر براوه بێت به‌سه‌ر ۆڵفسبۆرگ
یارییه‌كانى گه‌ڕی 34 خولی تۆپى پێی ئه‌لمانیا له‌یه‌ك كاتدا به‌رێوه‌چوو و چەندین ئەنجامی سەرنج راکێش تێیدا بیندرا
بایرن میونشن کە پێشتر نازناوی خولەکەى مسۆگەرکردبوو له‌م گه‌ڕه‌شدا توانی بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ۆڵفسبۆرگ تۆمار بكات
یانه‌ى دۆرتمۆندی دووەمی ریزبەندی خوله‌كه لەناو یاریگاى خۆیدا بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر بە هۆڤینهایم شكستى هێنا و لیڤەرکوزنیش لە یاریگاى خۆی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە ماینزی بردەوە.
هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانى دۆسلدۆرف و بادربۆرنیش بە فەرمی دابەزین بۆ ریزی یانە پلە دووەکان
یانه‌ى ڤێردەربریمەنیش چووە قۆناغی پلەى ئۆفەوە و شەڕی مانەوە ده‌كات لەبۆندس لیگادا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.