یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق به فه‌رمی بڕیاری دا و ئه‌نجامی قۆناغی یه‌كه‌می خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق هه‌ژمار كردوو پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێننه‌وه .
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی هاوشانى هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانى هه‌ولێر ، غازی به‌سره ، به‌حری ، ده‌غاره و جه‌یش به‌شدار بوو له‌خوله‌كه‌دا و به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانى له‌یارییه‌كانی دا توانیان 17 خاڵ كۆبكه‌نه‌وه و نازناوی ئه‌و قۆناغه مسۆگه‌ر بكه‌ن ، هه‌رچی یانه‌ی به‌حری بوو به 13 خاڵ پله‌ی دووه‌م و غازیش به 11 خاڵ پله‌ی سێهه‌میان مسۆگه‌ر كردوو پله‌ی چواره‌می قۆناغی یه‌كه‌میش بۆ یانه‌ی هه‌ولێر بوو به 10 خاڵ .
ئه‌مه‌و دواجار یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق بڕیاری دا كه ئه‌نجامی قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه هه‌ژمار بكرێت و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ بۆ دووه‌م جار له مێژووی خۆیدا نازناوی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و به‌حری به پله‌ی دووه‌م و غاز و هه‌ولێر-یش پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می وه‌رزی 2019 - 2020 یان برده‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.