وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى خشته‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی بڵاو كرده‌وه
له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ى خوێندنى باڵادا هاتووه چەند پەیجێک لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک لیستێکى موچەیان بڵاوکردۆتەوە گوایە ئەمە خشتەى نوێى موچەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیە، لێرەوە بە ڕاى گشتى و سەرجەم مامۆستا‌و فەرمانبەرانى بەڕێزی دامودەزگاو دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنین، کە ئەم خشتەیە دور و نزیک پەیوەندى بە موچەى وەزارەتەوە نیەو دورە لە ڕاستیەوەو ساختەیە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بۆ پرسى موچە لە نزیکترین دەرفەتدا ئەنجومەنى وەزارەت کۆدەبێتەوەو بڕیارى پێویست دەدات.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.