Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:28

خەزعەلی هەڕەشە لە مستەفاکازمی دەکات

خەزعەلی : پێویستە عێراق بەرەو ئارامی ببەیت لە بواری سیاسی و ئابووری
قەیس خەزعەلی بۆ كازمی : قەبارەی حكومەتەكەت ئەوەندە نییە خۆت تێكەڵی مەسەلەی لابەلا بكەیت
کوردستان TV
100%

قەیس خەزعەلی  ئەمینداری گشتی گروپی عەسائیبی حەق لە وتەیەكیدا هەرەشە لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات

و دەلێت . بەرێزت  سەرۆكێكی هەلبژێردراونیت  یان ئەوەتە بڵێی كە شەقام منی هیناوەتە سەر حوكم ، بەڵكو لە ئاكامی تەوافقی سیاسی هاتیە سەر حوكم و پۆستی سەرۆك وەزیرانت پی سپێردرا وە دواتر ئەو هێزە سیاسییانەی سەر گۆرەپانی سیاسی  رێككەوتن لە گەڵ مەرجەعیەت و خۆپیشاندەران كە ئەو ئەو حكومەتەی بەڕێزتان كاتییە ، تا كاتی هەلبژاردنی پێشوەختە دیاری دەكەیت ئەوەش خالیكی سەرەكییە ،و كاری دووەمیشیت ئەوەیە كە عێراق بەرەو ئارامی دەبەیت لە بواری سیاسی و ئابووری. زیاتر لەوە تێكەڵ بە بابەتی دیكە مەبن چونكە قەبارەی حكومەتەكەی تۆ ئەوەندە نییە خۆت بەو مەسەلانە خەریك بكەیت ، چونكە ناتوانی و كەسیش نەیتوانییوە لە حكومەتەكانی پێش تۆش بۆیە نێوەندگیری لە نێوان گروپەكە چەكدارەكان  و ئەمریكا كاری تۆ نییە .

 

سوهیل تاهیر ..... كوردستان تیڤی

https://www.youtube.com/watch?v=bFbujw-HzsM&feature=y

outu.be&fbclid=IwAR09UJ2MNlILtpVPoawiFoYJ9e_g130PoJh0UG74V68spio6s2sRkU4BAj4

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.