سه‌ڵاحه‌دین دمیرتاش، سیاسه‌تمه‌دارو هاوسه‌رۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گه‌لان، كه ئێستا له گرتووخانه‌ی ئه‌دیرنه‌دایه له‌سه‌ر تۆڕی تویته‌ر سه‌باره‌ت به دوو پارێزه‌ری ئه‌ندامی بیرۆی یاسایی گه‌ل، پارێزه‌ر ئیبرو تیمتیك و پارێزه‌ر ئایتاچ ئونسال، كه هه‌ردووكیان مانیان له خواردن گرتووه، په‌یامێكی پێشكه‌ش به وه‌زیری دادی توركیا عه‌بول حه‌مید گول كرد.
دمیرتاش له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت : له ده‌ره‌وه‌ی فكری سیاسی تكاتان لێ ده‌كه‌ین مه‌هێڵن مرۆڤایه‌تی بمرێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌مه یه‌كه‌مجاره بۆ هاوكاره‌كانم داواكارییه‌كم له سیاسه‌تمه‌دارێك هه‌بێت، تكایه ئه‌م كاره بكه، با پارێزه‌ران ئیبرو تیمتیك و ئایتاچ ئونسال بژین.
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.