به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند كه له به‌رواری ٢٨/ ٦/ ٢٠٢٠ كاتژمێر ٢ی شه‌و ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی ( ڕ،ع،ح) ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ دانیشت‌و,ی ناحیه‌ی حاجیاوا گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه كه شوێنه‌واری یه‌ك فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ده‌ڵێت :ڕووداوه‌كه له ناحیه‌ی چوارقوڕنه ڕوویداوه و به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌كه ،دۆسییه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌شڵێت: به‌گه‌یشتن به ئه‌نجامی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌كه، زانیاری زیاتر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.