وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: عێراق تا ئێستا له شه‌پۆڵی یه‌كه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنادایه‌و هۆشداریشیدا له‌هاتنی شه‌پۆڵی دووه‌م ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا هاووڵاتیان پابه‌ند نه‌بن.
حازم جومه‌یلی، بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراق گووتی: تا ئێستا عێراق له شه‌پۆڵی یه‌كه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنادایه، به‌ڵام به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان له لایه‌ن، لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان و حكومه‌ت، شه‌پۆڵه‌كه له‌عێراق دواكه‌وت.
هه‌روه‌ها گوتی: ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆی ده‌گۆڕێ و تا ئێستا هه‌ندێك شتی نادیار هه‌یه كه‌له‌باره‌یه‌وه نایزانین و هۆشداری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش بۆ هاتنی شه‌پۆڵی دووه‌م، له‌سه‌ر ئه‌ساسی زانست و لێكۆڵینه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها جومه‌یلی هۆشداریدا له‌خاوكردنه‌وه‌ی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان و گووتی: ئه‌گه‌ر رێوشوێنه‌كان نه‌مێنن، ئه‌وا شه‌پۆڵی دووه‌م دێته نێو وڵاته‌كه و به‌رپرسیارییه‌تییه‌كی گه‌وره‌ش له ئه‌ستۆی هاووڵاتیانه بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.