دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل،پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بابه‌تێكی ئاماده‌كردووه و ده هۆكاری ده‌ست نیشان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دایك و باوكان لێ نه‌گڕێن منداڵه‌كانیان چبسی په‌تاته بخۆن.كه ئه‌مانه‌ن:
۱-قه‌ڵه‌وی و كێش زیادی : بڕێكی زۆر چه‌وری و ووزه‌ی تێدایه كه مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره‌و دڵ زیاد ده‌كات.
۲- بڕێكی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایه كه مه‌ترسی تووشبوون به به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن زیاد ده‌كات ، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌و جه‌ڵته‌ی مێشك زیاد ئه‌كات.
۳- بڕێكی زۆر له چه‌وری جۆری خراپه‌كه‌ی تێدایه كه تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاد ئه‌كات.
٤- هۆكارێكه بۆ كلۆربوونی ددانه‌كان .
٥- بڕێكی زۆر چه‌وری زه‌یتی خراپی تێدایه و پێكهاته‌ی جپس كه‌مترین مادده‌ی سوودبه‌خشی بۆ گه‌شه‌ی منداڵه‌كه تێدایه.
٦- هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌میشه هه‌ست به برسییه‌تی بكات و داوای جپسی تر بكات ،چونكه بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و نیشاسته‌ی تێدایه كه ئه‌بێته هۆی ناڕێكی له ئاستی شه‌كری گلوكۆزو هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین.
۷- چالاكی مێشكی منداڵه‌كه زیاد ئه‌كات، بۆیه ئه‌بێته هۆی جوڵه‌یه‌كی زۆری بێزاركه‌ر له سرووشتی منداڵه‌كه.
۸- له ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی درووست كردنی جپسی په‌تاته‌كه مادده‌یه‌ك درووست ئه‌بێت كه پێی ئه‌ووترێت(acrylamide) كه هۆكارێكی مه‌ترسیداره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
۹- خواردنی جپسی په‌تاته‌ی زۆر هۆكارێكه بۆ تووشبون به ووشك بوونه‌وه‌ی منداڵ.
۱۰- بۆ ژنی سك‌پڕ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كۆرپه‌كه درووست ئه‌كات و له‌وانه‌یه ببێته هۆی مردنی كۆرپه‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.