قۆناغی منداڵی هه‌ستیارترین قۆناغه له ته‌مه‌نی مرۆڤدا، له‌و ته‌مه‌ندا كه‌سایه‌تی داهاتوی مرۆڤ بنیاد ده‌نرێت، دیارترین ئه‌و كێشانه‌ی دایكان و باوكان روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه شه‌رمنی منداڵه، كه واده‌كات له زۆر ماف بێبه‌ش ببێت و ده‌رفه‌تی گه‌وره‌ی له‌ده‌ست ده‌ربچێت.
یه‌كه‌م: منداڵه‌كه‌ت رابهێنه له‌وه‌ی چۆن ره‌فتار له‌گه‌ڵ كه‌سانی چوارده‌وری بكات، فێریبكه چۆن قسه‌بكات و له چ كاتێكدا ده‌بێت وه‌ڵام بداته‌وه.
دوه‌م: هه‌میشه وه‌سفی منداڵه‌كه‌ت بكه و ئه‌و كاتانه‌ی كارێكی باش ئه‌نجام ده‌دات خه‌ڵاتی بكه، چونكه واده‌كات زیاتر متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت.
سێیه‌م: رێگه‌ی بده به‌شداری چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكات و له‌گه‌ڵ منداڵانی دیكه ره‌فتار بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی شه‌رمنی كاڵ ببێته‌وه تیادا.
چواره‌م: هاوڕێیانه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت ره‌فتار بكه، كاتی بۆ ته‌رخان بكه بۆ ئه‌وه‌ی یاری له‌گه‌ڵدا بكه‌یت، چونكه دایكان و باوكان هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی شه‌رمنی له منداڵدا دروست ببێت.
پێنجه‌م: پێی مه‌ڵی كه تۆ كه‌سێكی شه‌رمنیت، چونكه ئه‌و وشه‌یه له مێشكدا ده‌چه‌سپێت و واده‌كات شه‌رم له خۆی بكات.
ژێده‌ر: Ashte
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.