Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:22

له‌رێگه‌ی پشیلەیه‌ک پیاوێک لە مردن رزگار کرا

بڕوانامەی سوپاسگوزاریان بەخشییه‌ ئەو پشیلەیە
کوردستان TV
100%

له‌ گوندێكی سه‌ر به‌شاری تۆیۆمای ژپۆنی پیاوێك به‌ هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی ده‌كه‌وێته‌ ناو جۆگه‌له‌یه‌كی ئاودێری كشتوكاڵی ، كه‌سیش پێنازانێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی دانیشتوانی گونده‌كه‌ی راكێشاوه‌ ، پشیله‌یه‌ك بووه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك له‌ نزیك جۆگه‌له‌كه‌ به‌ سه‌رسوڕمانه‌وه‌ وه‌ستاوه‌، بۆیه‌ یه‌كێك له‌دانیشتوانی گونده‌كه‌ سه‌رنجی راده‌كێشت ، ده‌چێته‌‌ شوێنه‌كه‌ ده‌بینیت پیاوێك كه‌وتۆته‌ ناو جۆگه‌له‌كه‌، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گوند ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ ، له‌ كۆتاییدا پیاوه‌كه‌ ده‌رده‌هێنن له‌ مردن رزگاری ده‌كه‌ن.

شایانی باسه‌ پشیله‌كه‌ ماڵی بووه‌ هی یەکێک بوە لە دانیشتوانی گوندەکە له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی دانیشتوانی گوند بڕوانامەی سوپاسگوزاریان بەخشییه‌ ئەو پشیلەیە.

ktv

ژێده‌ر/ ئه‌خبارك

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.